چەند كاتژمێرێك دوای دەستلەكاركێشانەوەی ڕیشی سوناك لە پۆستی وەزیری دارایی بەریتانیا لەلایەن كەسێكی دیكەوە پۆستەكە پڕكرایەوە.
كەمێك پێش ئێستا نەدیم زەهاوی بوو بە وەزیری دارایی بەریتانیا و لە شوێنی ڕیشی سوناك وەزیری دەستلەكاركێشاوی بەریتانیا دەستبەكاربوو.
پێشتر ڕیشی سوناك دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی ڕاگەیاند و بڵاویكردەوە، “بڕوام بە چاكسازییەكانی بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا نییە”.