(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید هێزی خۆی به‌رانبه‌ر ئینته‌ر نیشاندا و بایرن گه‌یشته‌ 16

ڕیاڵ مه‌درید سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر ئینته‌رمیلان تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ شه‌ش یاری گرنگی دیکه‌ ئه‌نجامدران، ڕیاڵ مه‌درید یاری لوتکه‌ی له‌ ئینته‌رمیلان برده‌وه‌ و بایرن میونشن وه‌ک نوێنه‌ری ئه‌ڵمانیا گه‌یشتنی به‌ قۆناغی 16یه‌کلاییکرده‌وه‌.

له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا یانه‌ی ئینته‌رمیلان له‌ یاریگای جوسێپی میاتزا میوانداری ڕیاڵ مه‌دریدی کرد، یانه‌ی شاهانه‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی خانه‌خوێ تۆمارکرد‌. گۆڵی یه‌که‌م له‌ خوله‌کی حه‌وت به‌ لێدانی سزا له‌لایه‌ن ئیدین هازارد، گۆڵی دووه‌میش له‌ خوله‌کی 59 له‌لایه‌ن ڕۆدریگۆ گوسه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، ڕیاڵ مه‌درید ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ حه‌وت و به‌ جیاوازی خاڵێک به‌رانبه‌ر بوروسیا مونشنگلادباخ پله‌ی دووه‌می گروپه‌که‌ی گرته‌وه‌.

له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگی دیکه‌دا، یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی له‌ ئالیانز ئارینا میوانداری ڕێدبول سالزبۆرگی نه‌مسایی کرد و به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێک بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.

گۆڵه‌کانی باڤاری له‌ خوله‌که‌کانی 43 و 52 و 68 له‌لایه‌ن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، ماکسیمیلیان وبه‌ر (به‌هه‌ڵه‌)، لیرۆی سانێوه‌‌ تۆمارکران، تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی سالزبۆرگیش له‌ خوله‌کی 73 له‌لایه‌ن مێرجیم بێریشاوه‌ تۆمارکرا.

یانه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی هه‌رێمی باڤاریا به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 12 خاڵ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی گروپی حه‌وته‌می گرت و بلیتی قۆناغی 16ی خوله‌که‌ی مسۆگه‌رکرد.

له‌ یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی ئاتالانتا بێرگامۆی ئیتاڵی له‌ یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام تۆڵه‌ی یاری چوونی له‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی پاڵه‌وانی ئینگلته‌را کرده‌وه‌.

ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کانی ئه‌مشه‌و

بوروسیا مونشنگلادباخ 4-0 شاختار دۆنستیک

ئۆڵۆمپیاکۆس 0-1 مانچستەر سیتی

بایرن میونشن 3-1 ڕێدبول سالزبۆرگ

ئەتلەتیکۆ مەدرید 0-0 لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ

ئینتەرمیلان 0-2 ڕیاڵ مەدرید

مارسیلیا 0-2 پۆرتۆ

لیڤەرپوڵ 0-2 ئاتالانتا بێرگامۆ

ئەیاکس ئەمستەردام 3-1 میتیلاند

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل ڕێنمایی دەداتە سوپاکەی بۆ ئامادەییان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

بابەتی دواتر

ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام 3-1 میتیلاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی کەی یاریزان دەکڕێت؟

لە 10ی حوزەیرانەوە دەرگای گواستنەوەکان واڵا کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا یانەی چێڵسی هیچ گرێبەستێکی واژۆ نەکردووە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share