نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە، هەر بەرمیلێكی بە نزیكەی 114 دۆلارە.

ترسی وەبەرهێنەران لە پەككەوتنی گەیاندنی نەوت بە بازاڕەكان بەردەوامە و ئەوەش نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 113.73 دۆلار.

لەگەڵ برێنتدا نرخی نەوتی خاوی تێكساس بەرزبووەتەوە و نزیكەی دوو دۆلار چووەتەسەر نرخی یەك بەرمیل لەو نەوتە و گەیشتووەتە 110.38 دۆلار.

هۆكارەكانی ترسی وەبەرهێنەران و كڕیارانی نەوت لە كەمبوونەوەی لەناكاوی نەوت لە بازاڕدا زۆرن، دوایینیان كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە نەرویجە كە بەهۆی مانگرتنی كرێكارانەوە چاوەڕواندەكرێت بۆ 130 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا كەمببێتەوە.

هاوكات بارگرژییەكانی لیبیا و جەنگی ڕوسیا و ئۆكرانیا لە هۆكارە سەرەكییەكانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاون.

بابەتی پێشتر

نوێترین لێدوانی لاپۆرتای سەرۆكی بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ پێشكەشی سێ یانە كراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share