كاتژمێرە نوێیەكەی ئەپڵ پێتدەڵێت تووشی تا بوویت

شارەزایەکی تەکنیکیی بەناوبانگ پێشبینی دەكات نەوەی هەشتەمی كاتژمێری ئەپڵ هەستەوەری پلەی گەرمیی جەستەی تێدا بێت کە دەتوانێت بەکارهێنەر ئاگاداربکاتەوە ئەگەر تای هەبێت.

سایتی Engadgetی تایبەت بە تەكنیك لە زاری مارك گۆرمان ڕۆژنامەنووسی تایبەتمەند بە تەكنەلۆجیا ڕایگەیاند، هەستەوەرەکە “خوێندنەوەیەكی وردی پلەی گەرمی” ناكات، بەڵام کاتژمێرەکە ئاماژەیەكت بۆ دەنێرێت و داوات لێدەكات سەردانی پزیشك بكەیت یان گەرمیپێوی تایبەتی پزیشكی بەكاربهێنیت.

گۆرمان پێشبینیکرد کۆمپانیاکە ئەم هەنگاوە بنێت دوای سەركەوتنی تاقیكردنەوە ناوخۆییەكان، بەكارهێنانیشی لە نەوەی هەشتەمی كاتژمێری ئەپڵ و وەشانی دیكەی تایبەت بە وەرزشواناندا دەبێت.

ئەو شارەزایە دەشڵێت، گۆڕانکارییەکانی دیکە لە نەوەی نوێدا “پێدەچێت بچووک بن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ملیۆنان ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە.. وێنەی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرە

تەلەسكۆپی هابڵ توانیویەتی وێنەی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرە تۆماربکات، کە هۆکارەکەی هێزی ڕاکێشانی نێوان دوو گەلەئەستێرەکەیە. دوو گەلەئەستێرەکە ناویان…
زیاتر ببینە

دوای مایکرۆسۆفت، گوگڵیش هۆشداری لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران دەدات

کۆمپانیای گوگڵ هۆشداریدەدات لە زیادبوونی چالاکییەکانی گروپە هاککەرەکانی سەر بە ئێران، ڕاپۆرتێکی کۆمپانیاکە مەترسیی هەڵمەتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو…
Total
0
Share