پێنج یاریزانی ڕیاڵ مەدرید لە یارییەكەی خیتافی دوورخرانەوە

پێنج یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەهۆكاری جیاواز لە یارییەكەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر خیتافی یاریناكەن.

بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر چوار یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی ببێتە میوانی یانەی خیتافی.

بۆ ئەو یارییە، كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لیستی یاریزانەكانی ئاشكراكرد و پێنج یاریزانیشی دوورخستەوە.

كارڤاخال و گاریس بەیل بەهۆی ئامادەنەبوون لەڕووی جەستەییەوە دوورخراونەتەوە، كامافینگا بەهۆی كەڵەكەبوونی كارتە زەردەكانییەوە یاریناكات.

ڤینیسیۆس جۆنیۆر و لۆكا یۆڤیچیش هێشتا پشكنینی كۆرۆناكەیان پۆزەتیڤە.

ڕیاڵ مەدرید بە 46 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندیی خوولی ئیسپانیای گرتووە و 14 بردنەوە و چوار یەكسانبوون و یەك شكستی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی دانوستاندن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کاربه‌ڕێکه‌ر ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، لیۆ مێسی ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ستافی کارگێڕی کاربه‌ڕێکه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ده‌رباره‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ دانوستاندن بکات.…
Total
0
Share