وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیاریدا بە گرتنەبەری ڕێكارە پەروەردەیی و زانستی و یاساییەكان بۆ بەرگرتن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی كوژرانی دوو مامۆستاكەی زانكۆ لە هەولێر.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو كە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەبارەی دۆسیەی كوژرانی دوو مامۆستاكە كە هەریەك لە د. كاوان ئیسماعیل ڕاگری كۆلێژی یاسا و د. ئیدریس حەمە خان مامۆستا لە كۆلێژی ئەندازیاریی زانكۆی سەڵاحەدین– هەولێر
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لیژنەی پەروەردەیی و زانستی و یاسایی بۆ بەدواداچونی ڕەهەندە جیاجیاكانی ئەم ڕووداوە نەخوازراوە پێكهێناوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا دڵنیایی دەدات هەموو هەوڵێك لەپێناو پاراستنی ناوەندەكانی خوێندن و شكۆی مامۆستایان و ژینگەی خوێندن دەدات و بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە پەرلەمانی كوردستان و سەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت و ئەنجومەنی دادوەری و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و كۆمیونیتی ئەكادیمیی كوردستان دەكات لەم پرسەدا هاوكار و هەماهەنگیی وەزارەتەك و ناوەندە زانستییەكان بن.