(ڤیدیۆ) ئەتلەتیکۆ، قادیشی کوتا بەزەویدا جیاوازییەکەی لەگەڵ ڕیاڵ گەیاندە 10

ئەتلەتیکۆ مەدرید لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا بە 50 خاڵەوە جێگیربوو

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 21ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بردنەوەی بەرانبەر قادیش تۆمارکرد.

ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای ڕامۆن دی کارانزا بووە میوانی قادیش و یاری نێوانیان بە بردنەوەی کوڕانی سیمیۆنی بە ئەنجامی (2-4) کۆتاییهات.

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەم ئەستێرەکانی ڕۆخی بلانکۆس گوشاری توندیان دروستکرد و چەندین هەلی مەترسیداریان ڕەخساند، لە خولەکی 28 لویس سوارێز گۆڵێکی ناوازەی تۆمارکرد و لە خولەکی 35 ئەلڤارۆ نیگرۆدۆ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، لەکۆتا ساتەکانی ئەو تایمەدا (خولەکی 44) ساول نیگوێز گۆڵی دووەمی ئاتلەتی تۆمارکرد و تایمی یەکەم (2-1) کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا ئەتلەتیکۆ هێرشەکانی چڕتر کرد، لە خولەکی 50 لەیس سوارێز بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەم و فراوانکەری ئەنجامەکەی تۆمارکرد، لە خولەکی 71 ئەلڤارۆ نیگرۆدۆ گەڕایەوە و گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، بەڵام لە کۆتا ساتەکاندا کوکی هیچ هیوایەکی بۆ یانەی خانەخەوێ نەهێشتەوە و گۆڵێکی لە خولەکی 88 تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ چوار گۆڵ بەرانبەر بە دوو فراوانکرد، یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە لە بەرژەوەندی مەدریدیەکان کۆتاییهات.

https://streamable.com/p1mnhm

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەی (50) خاڵ لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا بەتەواوی جێگیربوو، بەوپێیەی نزیکترین ڕکابەر لێیەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید کە خاوەنی 40 خاڵە و جیاوازی نێوانیان 10 خاڵە، جگە لەوەی هندیە سوورەکانی مەدرید یارییەکی دواخراویشیان هەیە.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا.. لە یەك ڕۆژدا هەزاران خۆپیشاندەر دەستگیركران

بابەتی دواتر

وردەکاریی گرانبوونی نرخی کارەبای نیشتمانی لە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share