خەونی ئینتەر و لوکاکو دێتە دی، بەڵام..

دانوستاندنی نێوان ئیدارەی یانەکانی چێڵسی و ئینتەر میلان بە باشی بەڕێ دەکات، جەمسەرەکان نزیکن لە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە گواستنەوەی ڕۆمێلو لوکاکوی بەلجیکی لە ئینگلتەراوە بۆ ئیتاڵیا.

هێرشبەرە 29 ساڵەکە وەرزی ڕابردوو بە تێچووی 115 ملیۆن یورۆ لە یانەی ئینتەر میلانەوە ڕوویکردە چێڵسی، بەڵام ئەوەی لە ئینگلتەرا لێی چاوەڕوان دەکرا ڕووینەدا و لە 26 یارییدا تەنها هەشت گۆڵی تۆمار کرد.

بەپێی زانیارییەکانی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، تۆماس توخێلی ڕاهێنەر و تۆد بۆیلی خاوەنی نوێی چێڵسی قایلبوون بە گەڕانەوەی لوکاکو بۆ ئینتەر میلان، جەمسەرەکان نزیکن لە واژۆکردنی گرێبەستەکەی بە شێوازی خواستن، ئینتەر بڕی پێنج ملیۆنی پێشکەش کردووە و بەڕێوەبەرانی “بلوزی لەندەن” داوای 10 بۆ 15 ملیۆنیان کردووە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، سەرەڕای جیاوازی نرخەکان، بەڵام دانوستاندنی نێوان دوو یانەکە بە باشی بەڕێ دەکات، ئەگەرێکی بەهێز لە ئارادایە هەفتەی داهاتوو ڕێککەوتنی کۆتایی بکەن.

بابەتی پێشتر

خشتەی یارییەکانی پریمەرلیگ بۆ وەرزی 2022/2023 بڵاو کرایەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی پیسیی ئاوەوە لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی 9 "شەمعە"ی ئاوی داخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share