فەرمانگەی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكیی عێراق هۆكاری سەپاندنی 15 ساڵ زیندانی بەسەر چوار ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاشكرادەكات.
فەرمانگەكەی حكومەتی فیدراڵی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پێشووی پارێزگای كەركوك كە بە 15 ساڵ سزای زیندانی سزادراون، ئامادەنەبوونە ئۆتۆمبێلە حکومییەکانیان ڕادەست بکەنەوە.
پێشتر دەستەی دەستپاكیی عێراق سزای زیندانییەكەی بەسەر ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنەكە سەپاند كە كورد و توركمانیشی تێدان، دوای ڕووداوەكانی مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 پارێزگاكەیان بەرەو هەولێر بەجێهێشت و تائێستاش نەگەڕاونەتەوە كەركوك.