مەترسی هەیە گەمارۆكانی سەر ڕوسیا نرخی نەوت بگەیەنێتە 380 دۆلار

شیكەرەوە ئابورییەكانی بانكی (جی پی مۆرگان) هۆشداریدەدەن لەوەی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان دەگاتە 380 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك ئەگەر سزاكانی ئەمریكا و ئەوروپا وا لە ڕوسیا بكات وەك تۆڵەكردنەوە بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكاتەوە.

ئەو ھۆشدارییە لە کاتێکدایە، گروپی حەوت سەرقاڵی دانانی ڕێوشوێنێکن بۆ دانانی میچێك بۆ نرخی نەوتی ڕوسیا و توندکردنەوەی گەمارۆکان لەسەر داھاتی نەوتی ئەو وڵاتە، لە هەوڵێكدا بۆ سنوورداركردنی بزوێنەری جەنگ كە ڤلادیمێر پوتین سەرۆك لە ئۆكرانیا سەرۆكایەتیی دەكات.

شیكارانی بانكەكە دەڵێن، بەهۆی دۆحی دارایی بەهێزی مۆسكۆوە، دەشێت ڕوسیا بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ڕۆژانە بە بڕی پێنج ملیۆن كەمبكاتەوە، بێ ئەوەی زیان بە ئابورییەكەی بگات.

لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ ئەودوای ناوچەكانی دیكەی جیهان، ئەنجامەكەی كارەساتبار دەبێت.

ئەوان دەڵێن، كەمكردنەوەی سێ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت خاو بۆ 190 دۆلار، سیناریۆ خراپترەكە پێنج ملیۆنە و ئەمەش نرخی نەوت بۆ 380 دۆلار بەرزدەكاتەوە.

شیكاران ئاماژەشیان بەوەكردووە، مەترسییە زۆرتر ڕوون و چاوەڕوانكراوەكە لەگەڵ دیاریكردنی میچی نرخدا، هەڵبژاردنی هەناردەنەكردنی بەرهەمەكانیەتی لەلایەن ڕوسیاوە و لە جێی ئەوە بە كەمكردنەوەی هەناردە تۆڵە دەكاتەوە.

دووپاتیشیدەكەنەوە، زۆر چاوەڕوانكراوە حكومەتی ڕوسیا بیەوێت بەو ڕێگایە زیان بە ڕۆژئاوا بگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دادەخرێت

بابەتی دواتر

هۆكاری سزادانی چوار ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە پێشوو زیاتر دابەزی. لە…
Total
0
Share