وێنە.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بێستانسوور 500 دار سوتان

لە گوندی بێستانسووری سەربە ناحیەی عەربەت ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە 500 دار سوتاون، کە لە جۆری داری چنار و داری بی-ن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە گوندی بێستانسووری سەربە ناحیەی عەربەت ئاگرکەوتووەتەوە و بەهۆیەوە 500 داری بی و چنار سوتاون، ئەو کەسەشی هۆکاربووە تائێستا دەستگیرنەکراوە.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، هەرچەندە هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوەکە تائێستا نەزانراوە، بەڵام ڕێکاری یاساییان گرتووەتەبەر بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباری ڕووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share