عێراق کۆتایی بە مامەڵە بە پارەی کاش دەهێنێت

بانکی ناوەندیی عێراق پێشبینیدەکات لە مانگی تەمموزی ساڵی داهاتوو، کۆتایی بە پارەدان بە شێوەی کاش لەسەرجەم دامەزراوە حکومییەکان کۆتایی پێبهێنێت.

زرغام موسا بەڕێوەبەری چاودێری لەسەر دامەزراوە داراییە نا بانکییەکان لە بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، “لە بواری پارەدانی ئەلیکترۆنی بەرەو پێشچوونی باشمان بەخۆمانەوە بینیوە، لە وەزارەتی ناوخۆ پارەدانمان بە شێوەیەکی تەواوەتی کردووەتە ئەلیکترۆنی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەوڵدەدەین لە تەواوی وەزارەت و فەرمانگەکان مامەڵە داراییەکان بکەینە ئەلیکترۆنی بە شێوەیەک تا مانگی تەمموزی ساڵی داهاتوو پارەدانی کاش کۆتاییدێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی عێراق: کەسێکی دیکە بەهۆی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە گیانیلەدەستدا

میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی پزیشکیی ئاگادارەوە بڵاویانکردەوە، حاڵەتێکی دیکەی گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە، لە پارێزگای نەجەف…
Total
0
Share