عێراق لەناو وڵاتانی عەرەبی لە رووی وەبەرهێنانی کارەباوە چەندەمە؟

بەگوێرەی راپۆرتێک، ئیمارات لە رووی وەبەرهێنانی وزەی کارەباوە، لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی دێت.

روانگەی ئیکۆی عێراق لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، بۆ ساڵی 2025 ئیمارات ئیمارات لە رووی بەردەستخستنی وزەی نوێبووەوە و وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبا لە پلەی یەکەم دێت، پاش ئەویش سعودییە دێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، قەتەر، کوەیت و عومان بەدوای یەکدا پلەکانی سێیەم تاوەکو پێنجەمیان گرتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق لەو لیستەدا دەکەوێتە ریزبەندی 10هەم و کەوتووەتە خانەی ئەو وڵاتانەی کە لە بەرەوپێشچووندایە، بەڵام هێشتا رووبەڕووی کێشە جیاجیا دەبێتەوە لە رووی وەبەرهێنانی وزەی کارەبا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: رەنگە ئەمڕۆ بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، رەنگە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت. سەرچاوەکە…
زیاتر ببینە

چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كاتی ڕاگەیاندنی ناوی كاندیدی سەرۆك وەزیران ئاشكرادەكات

ئەمینداری گشتیی كەتائیبی سەیدولشوهەدا ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ چێوەی هەماهەنگیی شيعەكان كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات و لە 72 كاتژمێری داهاتوودا ناوی كاندیدی…
Total
0
Share