ئەو ڕادیۆیەی دەوترا بانگەشە بۆ مەسیحییەت دەکات ڕوونکردنەوەی بڵاوکردەوە

ئەو ڕادیۆیەی كە دەوترا بانگەشە بۆ ئایینی مەسیحی دەکات، ڕوونکردنەوەیەكی بڵاوکردەوە و دەڵێت، له‌ره‌له‌ری ڕادیۆیەكی تر چووەتەسەر پەخشەكەی.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن دوو پەرلەمانتارەوە باس لەوە دەكرا كە لە کاتی وەرگرتنی لۆگۆی تاکسی، لەزگەی ژمارەی شەپۆلی ڕادیۆیەکی ئێف ئێم كە بانگەشە بۆ مەسیحییەت دەكات، دەدرێت لە پشتی تاکسییەکە بەبێ ویست و ئاگاداریی خاوەنەكەی.

ئەمڕۆ شەممە ئەو ڕادیۆیەی لەسەر ئەو شەپۆلە پەخشدەكات، ڕوونكردنەوەی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “‌ڕادیۆكه‌مان له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی، له‌ره‌له‌ری ڕادیۆی (ژیانی نوێ)ی هاتووەته‌سه‌ر كه‌ ڕادیۆیه‌كی برایانی مه‌سیحییه ‌و ڕادیۆی ناوبراو پێشتر به‌ فه‌رمی له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ نووسراوی ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆ چووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته‌ ته‌كنیكییه‌”.

ڕوونكردنەوەكە دەڵێت، “ئێمه‌ ڕایده‌گه‌یەنین كه‌ ڕادیۆكه‌مان دووره‌ له‌و بابه‌ته‌ی كه‌ باسكراوە‌ و ئه‌وه‌ی شایسته‌ی باسه‌ ڕادیۆی پله‌ی 97.1ی سلێمانی، تایبه‌ته‌ به‌ هونه‌ره‌كانی گۆرانی و میوزیكی ناوخۆ و بیانی و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناچینه‌ ناو بابه‌تی تره‌وه‌ و به‌پێی ڕێنمه‌كانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین”.

بابەتی پێشتر

تۆتنهامی کۆنتی وەرزی داهاتوو جیاواز دەبێت

بابەتی دواتر

بودجەی گواستنەوەکانی بەرشلۆنە چەندە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share