دەبێتەهۆی گۆڕینی ئاراستەی جەنگ؟.. ئۆكرانیا یەكەم سوپای درۆن پێكدەهێنێت

جێگری سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا پێكهێنانی یەكەم سوپای فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە جیهاندا ڕادەگەیەنێت.

میخائیلۆ ڤیدۆرۆڤ جێگری سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا پێكهێنانی یەكەم سوپای فڕۆكەی بێفڕۆكەوان (درۆن)ی لە جیهاندا ڕاگەیاند، لە هەنگاوێكدا كە شارەزایان بە كاردانەوەی ئەو ئەنجامە ئەرێنییانە ناویدەبەن كە درۆنەكان لە شەڕی دژ بە ڕوسیادا بەدەستیانهێناوە.

شارەزایان دەڵێن، درۆن بەوە جیادەكرێتەوە كە تێچووی كارپێكردنیان كەمترە لە فڕۆكەی جەنگیی باو، دەتوانێت هێرش دژ بە ئامانجە زیندووەكان بە ئەركی خۆكوژانە ئەنجامبدات، یان لێدان لە دوژمن و گەڕانەوە بۆ بنكە، بەڵام لە هێزدا جیاوازن بەپێی ژمارەیەك پێوەر، لەوانەش مەودای فڕۆكە، كاتی فڕینی بەردەوام و هەڵگرتنی تەقەمەنی، سەرەڕای تەكنیكەكانی نیشانەگرتن و گەڕان.

بەپێی وتەی ڤیدۆرۆڤ بڕیارەكە بە هاوبەشیی دەستەی ئەركانی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئۆكرانیا دراوە و ئامانج لە سەرەتادا كڕینی 200 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانە كە ببێتە هۆی ڕزگاركردنی گیانەكان و هاریكاربێت لە شەڕدا.

بۆ ئەو كارەش داوای كۆمەكی دارایی كرد، یان هەر كەسێك فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی هەیە بۆ سوپای ڕەوانە بكات.

بابەتی پێشتر

گەنجێك بە تەزووی كارەبا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بەهۆی پێكدادانی ڕووبەڕووی دوو ماتۆڕەوە دوو كەس مردن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 111 دۆلار…
Total
0
Share