كاتی گەڕانەوەی یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدرید بزانە

كارلۆ ئەنچیلۆتی پڕۆگرامێكی تایبەتی داناوە بۆ دەستكردن بە ئامادەكاری وەرزی نوێ و بە پێی پلانێك سەرجەم یاریزانەكان دەگەڕێنەوە.

بڕیارە 14ی مانگی حەوت سەرجەم یاریزانەكان لە ڕیاڵ مەدرید بن و دواتر گەشتە وەرزشییەكانیان ئەنجام بدەن.

بە پێی پلانەكەی ئەنچیلۆتی، 8ی مانگ هەریەك لە یاریزانان كۆرتوا و لۆنین و ڤاسكێز و ئۆدریزۆلا و ناچۆ و ڤایخۆ و مێندی و سیبایۆس و كروس و مایۆرال دەگەڕێنەوە.

10ی مانگ هەریەك لە یاریزانان ڕۆدریگۆ و ڤینیسیۆس و میلیتاو دەگەڕێنەوە ڕیزی یانەی ڕیاڵ مەدرید.

14ی مانگ هەریەك لە یاریزانان لۆكا مۆدریچ و هازارد و كارڤاخال و ئالابا و ئاسینسیۆ و كاسمیرۆ و ڕۆدریگۆ و چوامینی و كامافینگا و بنزیمە و یۆڤیچ دەگەڕێنەوە.

ئامانجی سەرەكی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە وەرزی نوێدا بەدەستهێنانی هەرسێ ناسناوەكەی خول و جامی ئیسپانیا و چامپیۆنز لیگە.

بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستی لەگەڵ چوامینی و ڕۆدریگێر ئیمزاكردووە.

بابەتی پێشتر

بازاڕی كڕین و فرۆشتنی یانەی بەرشلۆنە بزانە

بابەتی دواتر

محەمەد سەڵاح گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ درێژكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسینسیۆ بەم نزیکانە دەتەقێتەوە

مارکۆ ئاسینسیۆ، ئەستێرەی بەتوانای ئیسپانیا لەئاستی خۆی ڕازینییە و ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید پارێزبەندیی لەسەر هەڵگرتووە. بەپێی ئەو…
Total
0
Share