هەپەگە كوژرانی 11 سەربازیی دیكەی توركیای ڕاگەیاند

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ئاڤاشین، زاپ و گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودیان 11 سەربازی تورکیا لەلایەن گەریلاكانیانەوە کوژراون.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە چێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین پێنج سەربازی تورکیا کوژراون و دوو سەربازی دیکەش برینداربون.

باسی لەوەشكردووە، هەر لە درێژەی چالاكییەكان لە هەرێمی زاپ هێزەکانیان لە گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆ بە نیشانشکێن هێرشیانکردەسەر سەربازانی تورکیا و لە ئەنجامدا دوو سەرباز کوژراون، هەروەها لە چێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ساڤاش مەرعەسی جەنگی خابوریش دوو سەرباز کوژراون، لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودیانیش دوو سەرباز کوژراون.

هەپەگە دەشڵێت، هێزەکانیان گورزیان لە هێلیکۆپتەرێکی هێرشبەر وەشاندوە، هەروەها سوپای تورکیا 23 جار بە فڕۆکەی جەنگی، 14 جار بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر، سێ جاریش بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی و بەدەیان جاریش بە کاتیوشا گۆڕەپانەکانی بەرخودانیان بۆردوومان کردوە.

بابەتی پێشتر

دوایین زانیاری لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

فینلەندا ڕەتیدەكاتەوە هیچ كەسێكیان ڕادەستی توركیا كردبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share