كەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، بەگوێرەی پێشبینییەكان لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و سبەینێش كاریگەری دەبێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان تێیدا هاتووە ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا بەهۆی زیادبوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.
ئاماژە بەوەشكراوە،”خێرایی با مامناوەند دەبێت و لە هەندێك ناوچە چالاكتر دەبێت”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، بە هۆی زیادبوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە بە تایبەت لە ناوچەكانی باشووری هەرێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ مامۆستایان بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردە جێبەجێدەكرێت

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوە لەبارەی گرانبوونی نرخی مریشك و گۆشتی سوور دەدرێت<br>دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی هەڵکوتانەسەر نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی هەولێر لەبارەی هەڵکوتانەسەر نەخۆشخانەی ڕزگاری لەلایەن کەسوکاری مردویەکەوە ڕایگەیاند، دوای سکاڵا تۆمارکردن ئەو کەسانە دەستگیرکراون. بەڕێوبەرایەتی…
Total
0
Share