کەشناسێک: تەرزە و باران دەگەڕێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو تەرزە و باران دەگەڕێتەوە و پلەی گەرما دادەبەزێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە و یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، بارستە هەوایەکی سارد ڕوودەکاتە تەواوی ناوچەکانمان و پلەی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەڕێژەی شەش پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە، بۆ ماوەیەکی کاتی کەش فێنک دەبێتەوە و کۆتایی بە گەرمای ڕۆژانی ڕابردوو دێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە گشتی لە ناوچەکانمان ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لە مەودای نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەی جیا جیا، هەندێک کات ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و تاوەبارانی کورتخایەن دەبارێت، لەگەڵ ڕوودانی هەورەبروسکەی بەهێز، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان و قەزای پێنجوێن و دەوروبەری ئەگەری تەرزە بارینی بەهێز هەیە.

وتیشی، ئەم چەند ڕۆژە ئاسمان ناڕوون دەبێت و هەندێک کات خۆڵ و بارانی قوڕاو دەبارێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باندێکی ساختەکاری دەستگیركران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات لە سلێمانی باندێكی‌ ساخته‌كارییان ده‌ستگیركرد كه‌‌ زه‌وییه‌كی‌ گرانبه‌هایان به‌بێ ئاگاداری‌ خاوه‌نه‌كه‌ی فرۆشتووە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌…
زیاتر ببینە

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر: پاڵاوگەکەی گوێر نایاساییە و مەرجی سەلامەتی و ژینگەیی تێدانییە

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، رایدەگەیەنێت، “پاڵاوگەکەی گوێر نایاساییە و مەرجی سەلامەتی و ژینگەیی تێدانییە”. فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share