نەتەوە یەكگرتووەكان: 90%ی هاوڵاتییانی سوریا لە ژێر هێڵی هەژارییەوە ژیان دەگوزەرێنن

نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی دۆخی سوریاوە هۆشداریدەدات و داوای بەهەناوچوونی بەپەلە بۆ هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە دەكات.

سیترۆس سیتڤان، وتەبێژ بەناوی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردووەتەوە، 14 ملیۆن و 600 هەزار كەس لە سوریا پێویستیان بە هاوكاری مرۆیی هەیە، هاوكات نووسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هەماهەنگیی كاروباری مرۆیی ڕایگەیاندووە بۆ هاوكاریكردنی بەپەلەی لێقەوماوانی سوریا پێویستیان بە زیاتر لە 4 ملیار دۆلار هەیە.

سیترۆس سیتڤان ئاماژەی بەوەشكردووە، 90%ی هاوڵاتییانی سوریا لە ژێر هێڵی هەژارییەوە ژیان دەگوزەرێنن و بارودۆخیان زۆر خرایە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

"ئێم جی"ڕكابەری لەگەڵ نیسان و ڕینۆ دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یه‌كه‌مجار وه‌زیرێكى تاڵیبان كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ داواكراوە له‌ میدیاوه‌ ده‌ركه‌وت

بۆ یه‌كه‌مجار وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكا داواكراو بوو، له‌ میدیاكان ده‌رده‌كه‌وێت. سیراجه‌دین حه‌قانی، وه‌زیری ناوخۆی…
Total
0
Share