حكومەتی هەرێم: لە داهاتی نەوت و ناوخۆ شەش مانگە مووچەی فەرمانبەران دابینكراوە

ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز یەكەم كۆبوونەوەی خۆی دوای هەمواركردنەوەی یاسای نەوت و گاز ئەنجامدا و جەختكرایەوە كە حكومەتی فیدڕاڵ لە شەش مانگی ئەمساڵدا تەنها 400 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە، بەڵام حكومەتی هەرێم مووچەی هەر شەش مانگەكەی دابەشكردووە و شاندی دانوستانكاریی هەرێمیش ئامادەیە سەردانی بەغداد بكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بەرێوەچووە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕگەیەكی یەكەمی كۆبوونەوەكە تایبەت بووە بە داهاتی گشتی بەدەستهاتوو لە هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت كە بریتییە لە كۆی گشتی نەوتی بەرهەمهێندراو و بەكارهێندراوی ناوخۆیی و تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوتی فرۆشراو لەو ماوەیەدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، چۆنیەتی خەرجكردنی داهاتی بەدەستهاتوو لەو ماوەیەدا خرایەڕوو كە بۆ دابینكردنی مووچەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ خەرجكراوە، حكومەتی هەرێم لە داهاتی نەوت پارەی پێویستی بۆ دابینكردنی مووچەی تەواوی شەش مانگی ساڵ دابینكردووە لە كاتێكدا حكومەت فیدراڵ دەبوو ترلیۆنێك و دووسەد ملیار بنێرێت، بەڵام تەنها 400 ملیار دیناری ناردووە لە داهاتەكانی نەوت و ناوخۆی هەرێم هەموو مانگێك مووچە دابەشكراوە.

بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە ، تایبەت بووە بە خستنەڕووی دوایین كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ تایبەت بە بە دۆسیەی نەوت وگاز و جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكان لە سەر بنەمای دەستوور كرایەوە و شاندی دانوستانكاریی هەرێمیش ئامادەیە سەردانی بەغداد بكات بۆ گفتۆگۆكردن لە‌سە‌ر كێشە‌كان.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان: بەڵێنمان پێدراوە لە بەرەنگاربوونەوەی پەكەكەدا هاوكاریبكرێن

بابەتی دواتر

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی چەند ناوچەیەكی سنووری قەزای ئامێدی دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: دڵنیاییمان بە بازرگاناندا و جەختمان لە بەردەوامبوونی كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی كردەوە 

قوباد تاڵەبانی بازرگانان دڵنیادەكاتەوە و جەخت لە بەردەوامبوونی كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەكاتەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی مامه‌ڵه‌كردن به‌ بریكارنامه‌ی‌ ساخته‌ دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، به ‌تۆمه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ بریكارنامه‌ی‌ ساخته‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ به‌كره‌جۆ سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.…
Total
0
Share