بەفربارین لە مۆسكۆ ژمارەی پێوانەیی شكاند

بەفر شەقامەكانی داپۆشیووە

نوسینگەی كەشناسی لە مۆسكۆی پایتەختی ڕوسیا ئاشكرایكرد بارینی بەفری ڕۆژانە لە مۆسكۆ ژمارەی پێوانەیی نزیكەی نیو سەدە پێشتری شكاندووە.

نوسینگەكە ڕۆژی هەینی 13ی شوبات لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، تا كاتژمێر 6ی ئێوارە بەكاتی ئەو وڵاتە نزیكەی 9 ملم بەفر لە شارەكە باریووە كە ئەمەش واتە 25%ی ڕێژەی بارینی مانگانە كە بە 36 ملم لەم مانگەدا پێشبینی دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، ژمارەی پێوانەیی تۆماركراوی بەفربارین 7 ملم بووە لە شوباتی ساڵی 1973دا.

بەپێی كەشناسیی مۆسكۆ بەفربارین لە نیوە شەوی ڕابردوو تا كاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە دەگاتە لوتكە.

پێشبینیش دەكرێت بەفربارین لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بوەستێت، زیادبوونی بەفربارین لە مۆسكۆ لەماوەی ئەم ڕۆژانەدا لەنێوان 25 بۆ 35 سانتیمەتردا دەبێت.

س: RT

بابەتی پێشتر

سەرۆکی بەرەی تورکمانی: دۆخی کەرکوک لەوە زیاتر بەرگەناگرێت

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share