راوێژکارێکی سودانی: کاریگەریی پێناسی گومرگیی ئەمریکا لەسەر عێراق سفر دەبێت

راوێژکارێکی سودانی رایدەگەیەنێت، “کاریگەریی پێناسی گومرگیی ئەمریکا لەسەر عێراق سفر دەبێت”.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی و ئابوری رایگەیاند، “پێناسە گومرگییەکانی ئەمریکا نەوت و گاز ناگرێتەوە و لەبەر ئەوە کاریگەریی ئەو هەنگاوە لەسەر عێراق سفر دەبێت، هەروەها عێراق هیچ کاڵایەکی دیکەی هەناردەکراوی بۆ ئەمریکا نییە تاوەکو سزای گومرگیی بەسەردا بسەپینێت”.

وتیشی، 70%ی نەوتی عێراق بۆ چین و هندستان هەناردەدەکرێت،هەروەها عێراق 90٪ی کاڵا و پێداویستییە مەدەنییەکانی لە تورکیا، هیندستان، چین، ئیمارات و بەشێکی وڵاتانی ئەوروپا هاوردەدەکات، بەوپێیە ئەمریکا هاوبەشێکی زۆر لاوەکییە بەراورد بە هاوبەشە ئاسیایی و ئەوروپییەکان لە هاوردە و هەناردەدا.”

راوێژکارەکەی سودانی، باسی لەوەشکرد، “ئەو رێککەوتنە ستراتیژییەی ساڵی 2008 لەنێوان عێراق و ئەمریکا کراوە وایکردووە هەمیشە عێراق لە سزا قورسەکانی ئەمریکا سەلامەت بێت”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share