سعودیە و شیعە دوو ڕۆژی جیاوازیان بە جەژن دیاریكرد

سعودیە ڕۆژی نۆی تەمموزی داهاتوو و شیعەكان ڕۆژی 10ی تەمموزیان وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریكرد.

دادگای باڵای سعودیە، ڕۆژی نۆی تەمموزی داهاتووی وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریكرد. بەپێی ڕاگەیەندراوی دادگاكە، ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ بینراوە و سبەینێ پێنجشەممە یەكەم ڕۆژی مانگی زیلحیجە دەبێت.

ڕاگەیەندراوی دادگای باڵای سعودیە دەڵێت، ڕۆژی شەممە نۆی تەمموزی داهاتوو، یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

جیاواز لە سعودیە، نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی یەكەم ڕۆژی مانگی زیلحیجە دەبێت، بەوەش ڕۆژی 10ی تەمموزی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

بابەتی پێشتر

كەسێك بەتۆمەتی دزیكردن لە ماركێتێك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بناغە بۆ حوكمڕانییەكی نوێ دادەڕێژین کە خزمەتی خەڵك بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share