كەسێك بەتۆمەتی دزیكردن لە ماركێتێك دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێك بە تۆمەتی دزیكردن لە ماركێتێت ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە ماركێتەكەی دزی لێكراوە، لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد و دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبار توانرا لەلایەن نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

ئاشكراشیكرد، لەئێستادا تۆمەتبار (أ.ج.ر.) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانیناوە بە تاوانەكەیدا.

پۆلیسی سلێمانی ڕوونیشیكردووەتەوە، تۆمەتبار پێشینەی تاوانی دزیكردنی هەیە.

بابەتی پێشتر

بە نارنجۆك هێرشكرایەسەر ماڵێك لە سلێمانی و بریندار هەن

بابەتی دواتر

سعودیە و شیعە دوو ڕۆژی جیاوازیان بە جەژن دیاریكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share