پۆلیسی سلێمانی 10 كەسی بەهۆی شەڕەوە دەستگیركرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانیان لە گەڕەكی كانی سپیكە 10 تۆمەتباریان دەستگیركردووە، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزیی لەنێوان ژمارەیەك هاوڵاتییدا.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واری‌ شار به‌هاوكاری‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ پاش دروستبوونی‌ شه‌ڕو ئاڵۆزی له‌نێوان ژماره‌یه‌ك هاوڵاتییدا له ‌گه‌ڕه‌كی‌ كانی‌ سپیكه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌، ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه توانرا شه‌ڕه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت ‌و 10 تۆمه‌تباریش ده‌ستگیربكرێن.

باسی لەوەشكردووە، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر دوو چه‌ك له ‌جۆری‌ كڵاشینكۆف‌ و ده‌مانچه‌دا كه‌ به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه‌.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، له‌ئێستادا په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه ‌و سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پێشتر

ناتۆ ئەمڕۆ بە فەرمی بانگهێشتی سوید و فینلەندا دەکات بۆ بوونە ئەندام.. مەرجەکانی تورکیا چی بوون؟

بابەتی دواتر

توركیا بەڵێنی لە سوید و فینلەندا وەرگرت<br>چەك و پەكەكە داواكاریی سەرەكیی توركیا بوون بۆ هەردوو وڵاتەكە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حاجی ئاوا كرا بە قەزا

بڕیاری بە قەزاكردنی حاجی ئاوا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجێدەكرێت و حكومەت نووسراوی بۆ دەركرد. لە نووسراوێكی حكومەتی…
Total
0
Share