لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی بکوژی کارمەندەکەی دەروازە ستی دەستگیرکرا

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، بکوژی کارمەندەکەی دەروازە ستی دەستگیرکراوە و کەسوکارەکەشی هاوکاربوون لە دەستگیرکردنەکەدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە هاتووە، “پاش ئە‌وە‌ی ھێزە‌كانی ئاسایشی سلێمانی ئاگاداركرانە‌وە‌ لە‌ بوونی تاوانێكی كوشتنی كارمە‌ندێكی سیكیویریتیی یە‌كێك لە‌ ستییە‌كانی سلێمانی، ھێزە‌كانمان لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، ھە‌وڵە‌كانیان چڕكردە‌وە‌ و توانییان پاش چە‌ند سە‌عاتێك لە‌ ئەنجامدانی تاوانەكە‌، تاوانبارە‌كە‌ دە‌ستگیربكە‌ن كە‌ ناوی (ب. م) كوڕی بە‌رپرسێكی شاری كە‌ركوكە‌ و بە‌ سوپاسە‌‌وە‌ كە‌سوكارە‌كە‌شی ھاوكاربوون لە‌ دە‌ستگیركردنیدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی سەیارەی مێشەکە کەوتەوە کار

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، هەڵمەتێکی دەرمان رشتنیان بۆ قەڵاچۆکردنی مێرووە زیانبەخشەکان ئەنجامداوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرایکرد، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی گوێزەرەوەی…
Total
0
Share