وڵاتانی G7 داوا لە چین دەكەن تا فشار بكاتە سەر ڕوسیا هێرشەكانی لە ئۆكرانیا ڕابگرێت.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەركردەكانی وڵاتانی کۆمەڵەی G7 داوایان لە چین کرد کاریگەرییەکانی لەسەر ڕوسیا بەکاربهێنێت تاوەکو مۆسکۆ هێرشەكانی لە ئۆکرانیا ڕابگرێت.
باسی لەوەشكردووە، داواشیان لە چین کردووە فشار بخاتە سەر ڕوسیا تاوەکو مۆسکۆ دەستبەجێ و بەبێ هیچ مەرجێک هێزەکانی لە ئۆکرانیا بکشێنێتەوە.
سەركردەكانی كۆمەڵەكە، ئاماژەیان بە فەرمانی دادگای دادی نێودەوڵەتی کرد، سەبارەت بەوەی مۆسکۆ دەبێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕابگرێت.