یەکەم کاردانەوەی ئامینە کاکەباوە دوای بڕیارەکەی تورکیا

 

ئامینە کاکەباوە ژنە پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی سوید، کە پێشتر بە لێدوانەکانی سەبارەت بە تورکیا کاریگەریی لەسەر ڕای گشتی و دەوڵەتی سوید دروستکرد سەبارەت بە داواکارییەکانی تورکیا بۆ دژایەتیکردنی سوید بەرامبەر پەکەکە، لە یەکەم کاردانەوەیدا دوای بڕیاری سوید و فینلەندا بۆ ڕازیبوونیان بە مەرجەکانی تورکیا ڕایگەیاند، “مایەی نیگەرنییە تەسلیمی داواکاریی تورکیا بوون”.

ئامینە کاکەباوە لە پەیامێکدا سەبارەت بە بڕیاری سوید و فینلەندا بۆ ڕازیبوونیان بە داواکانی تورکیا لەبەرامبەر بوون بە ئەندامیان لە ناتۆ ڕایگەیاندووە، سوید و فینلەندا ڕێککەوتوون بۆ ڕازیبوون بە داواکارییەکانی تورکیا، سەرۆکی فینلەندا دەڵێت، گەیشتوونەتە “چارەسەرێکی باش”، ڕێککەوتوون بۆ ڕەوانەکردنی ههێزی زیاتر و زیادکردنی هەوڵەکان دژی تیرۆر.

کاکەباوە دەڵێت، “مایەی نیگەرانییە سوید ڕازیبووە بە داواکارییەکانی تورکیا، کە تورکیا وڵاتێکی ئیسلامیی تیرۆریستییە، وڵاتێکە ڕێزی مافەکانی مرۆڤ ناگرێت و لەڕێگەی پێشێلکاری و هێرشە نایاساییەکانییەوە بۆ داگیرکردنی سوریا یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێلدەکات ڕێگەی پێبدرێت هەژموونی هەبێت بەسەر سیاسەتی دەرەوەی سویددا”.

ئاماژەی بەوەکردووە، نیگەرانن لەوەی حکومەت دژایەتی هێڵی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کردووە، کە لەلایەن پەرلەمانەوە پاڵپشتییەکی زۆری لێکراوە، ناتوانن بەوجۆرە ڕووبەڕووی تیرۆر ببنەوە لەکاتێکدا تیرۆریست دیاریبکات کێ تیرۆریستە، “یەپەگە و یەپەژە لەپێناو ئازادیدا دەجەنگن بۆئەوەی جیهان لە داعش پارێزراوبکەن، ئەوەش وایکردووە سوید و هەموو جیهان لەناو ئاسایش و پارێزراویدابن”.

ئامینە کاکەباوە دەڵێت، ئەوانەی ئەو جەنگەیان کردووە، سوید بەو بڕیارەی خیانەت لەو ژنانە دەکات کە تێدەکۆشن بۆ مافی کەمینەکان لە سوریا و لەلایەن ئەمریکا و ناتۆوە پاڵپشتیی گەورەیان لێدەکرێت، ڕەنگە یەنیس ستۆڵتنبێرگ ئەوەی بۆ گرنگ نەبێت.

سیاسەتێکی خەمناک و کینە لەدڵ هەیە دژی ئاشتی و دیموکراتی بۆ چارەسەرێکی ئاشتییانەی کێشەی کورد، “من نوسراوێکی فەرمی پێشکەش بە لیندی وەزیری دەرەوە دەکەم لەبارەی وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە، پێویستە پەرلەمانتاران وەزیری دەرەوە بانگهێشتی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان بکەن بۆ وەڵامدانەوە و ڕوونکردنەوەی پێویست لەوبارەیەوە”.

جەختیکردووەتەوە، کە لەسەر حکومەتی سویدیش پێویستە ڕوونکردنەوەی پێویست لەبارەی ئەو سازشانەوە بدات بۆ گەلی سویدی کە لە بەرامبەر تورکیادا کردوویەتی تاوەکو ببێتە ئەندامی ناتۆ.

بابەتی پێشتر

G7 داوا لە چین دەكات ڕوسیا ڕابگرێت

بابەتی دواتر

ئیبراهیم تاتڵیساس لە ئیسرائیل كۆنسێرتی ڕێکخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێی دابەزیوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە كەمتر…
Total
0
Share