پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە، لە گوندی عەلی میری سەر بە ناحیەی قۆرەتوو هاوڵاتییەك بۆمبێكی پێدا تەقیوەتەوە و گیانیلەدەستداوە.
موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە لە گوندی عەلی میری سەر بە ناحیەی قۆرەتوو تەرمی هاوڵاتییەك كە لەدایكبووی ساڵی 2005بووە هێنراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار كە بەوتەی كەسوكاری ناوبراو عەرەبە و لای مەڕ و ماڵات بووە و دەستكاریی بۆمبێكی كردووە و پێیدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا گیانیلەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئێستادا بەمەبەستی توێكاری بۆ تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەریی قەزای كەلار كراوە و هێزەكانی پۆلیس چووەنە شوێنی ڕووداوەكە و دەستیان بەلێكۆڵینەوەكان كردووە.