فۆنت بۆ لاپۆرتا: پلانت نییە و دەشزانم چاڤی داوای کێی کردووە

پاڵێوراوی پێشووی پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە، ڤیکتۆر فۆنت ئاماژە بە بارودۆخی یانە کەتەلۆنییەکە دەکات و خوان لاپۆرتا بە “بێ پلان” وەسف دەکات.

ڤیکتۆر فۆنت لە چاوپێکەوتنێکدا بە پێگەی ئەدریا ڕیجاسی ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی ڕاگەیاندووە، “لاپۆرتا پلانی نییە بۆ هەستانەوەی بەرشلۆنە، سەرەڕای ئەوەی یانەکەی خۆشدەوێت، بەڵام بێسەروبەرەیی لە ئیدارەدانی یانەکەدا وایکردووە بڕیاری هەڵە بدات.”

هەروەها دەڵێت، “واژۆ کردنی گرێبەست لەگەڵ چاڤی باشترین بڕیارە لە ماوەی 16 مانگی ڕابردوودا داویەتی، ئێستا بەرشلۆنە لە دەستێکی متمانەپێکراودایە و پێویستە پاڵپشتی بکەین.”

لەبارەی خواستەکانی چاڤی هێرناندێزەوە دەڵێت، “چاڤی خەونی ئەوە بوو نێیمار بگەڕێنێتەوە بۆ بەرشلۆنە بۆ ئەوەی کاریگەرییەکی باشتر دروست بکات، بەڵام بارودۆخی دارایی و ڕێکخراوەیی وا دەکەن ئەو بۆندە واژۆ نەکرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share