ئیبراهیمۆڤیچ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ خەڵاتی باشترین یاریزانی سویدی بەدەستهێنا

ئەستێرەی ناوداری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بۆ جاری 12 لە مێژوویدا خەڵاتی باشترین یاریزانی وڵاتی سویدی بەدەستهێنا.

لەم بارەیەوە سوڵتانی تەمەن 38 ساڵ بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ” زۆر سوپاس، باوەڕم بەوەیە مرۆڤ دەتوانێت هەموو شتێک بەدەستبهێنێت، ئەگەر بێتو متمانەی بەتواناکانی بێت و کاتێکی زیاتر لە پێناو خەونەکانیدا خۆی ماندووبکات”.

ئەستێرە ناوازەکەی بواری تۆپی پێ بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2005 خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی سویدی بەدەستهێنا و لە نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2016 بۆ ماوەی 10 ساڵ لەسەریەک خەڵاتەکەی قۆرخکرد.

بەر لە وازهێنانی لە هەڵبژاردەی سوید و بوارە نێودەوڵەتییەکان، ئەستێرەکەی یانەی ئەی سی میلان بەدرێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە 62 گۆڵی تۆمارکرد لە 116 ڕوبەڕوبوونەوەدا.

ئیبراهیمۆڤیچ لە ساڵی 1999 بۆ یەکەمجار لە یانەی مالمۆی سویدیەوە دەرکەوتووە، بە یانەکانی ئەیاکس و یوڤانتۆس و ئینتەرمیلان و بەرشلۆنە و میلان و پاریس سانت جێرمان و مانچستەر یونایتد و لۆس ئەنجلس گالاکسی ئەمریکیدا تێپەڕیکردووە.

لە لە ماوەی 21 ساڵدا 771 یاری بە درێسی یانەکانەوە ئەنجامداوە و 60 هەزار و 676 خولەک یاریکردووە و 478 گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

فیفا پاڵێوراوانی بۆ خەڵاتەکانی "زە بێست 2020" ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

ئیلۆن مەسك..ئەو بزنسمانەی مەحاڵ نازانێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share