سبەینێ مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە، 19ی ئایاری 2025، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.
دەشڵێت، مووچەی ئەو مامۆستایانە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت، کە سەرجەمی تەمویلەکانیان لە داهاتی ناوخۆ خەرجدەکرێت.