مەسرور بارزانی: كار بۆ بنەبڕكردنی چەكی بێمۆڵەت بكرێت

سەرۆك وەزیرانی هەرێم نیگەرانی لەبارەی كوژرانی دوو مامۆستای زانكۆ دەردەبرێت و دەڵێت، دەبێت وەزارەتی ناوخۆ هەموو ڕێكاری پێویست بگرێتەبەر بۆ بنەبڕكردنی چەكی بێمۆڵەت.

مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، “زۆر خەمبارم بە شەهیدبوونی د. کاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمەخان. لە دەستدانی ئەو دوو مامۆستا بەڕێزە، کارەساتێکی دڵتەزێنە”.

ئاماژە بەوەشدەكات، وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان توانیان لە ماوەیەکی کەمدا تاوانبار دەستگیربکەن و ڕادەستی یاسای بکەن بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆی بگات.

سەرۆك وەزیرانی هەرێم دووپاتیشیدەكاتەوە، دەبێ وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ بنەبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانباران و خراپکاران لە هەر پلە و ئاستێکدا بن.

كاتژمێر 08:15 خولەكی به‌یانی ئه‌مڕۆ خوێندكارێكی زانكۆی سۆران هه‌ڵیكوتایه‌سه‌ر ئۆفیسی (پڕۆفیسۆر د. كاوان ئیسماعیل– ڕاگری كۆلێژی یاسا) و ماڵی (پ.ی.د. ئیدریس حه‌مه‌خان- مامۆستا له‌ كۆلێژی ئه‌ندازیاری) و هەردووكیانی كوشت، هاوكات بەهۆی تەقەكردنەكانیەوە كارگوزارێكی كۆلێژی یاسای برینداركرد.

خوێندكارەكە، كە هەوڵیداوە لە زانكۆی سۆرانەوە بگوازرێتەوە بۆ زانكۆی سەڵاحەدین و لە ئەنجامی ئەوەدا ناكۆكی دروستبووە و تاوانەكانی ئەنجامداوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد ناوی ئاراس عوسمان-ـە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێژەییە نەك زانستی.. عەبدوڵا حاجی مەحمود لەبارەی دەنگۆی دەرنەچوونیەوە ڕوونكردنەوە دەدات

عەبدوڵا حاجی مەحمود ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە كە لەبارەی ئەنجامەكانی ناوبراوەوە تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكراونەتەوە، دەڵێت، “لە قۆناغی 12ی…
Total
0
Share