سەرۆكایەتیی زانكۆی سەڵاحەدین هۆكاری كوشتنی دوو مامۆستای زانكۆكە بۆ مامەڵەیەكی گواستنەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر دەگێڕێتەوە.
سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، به‌داخه‌وه كاتژمێر 08:15 خولەكی به‌یانی ئه‌مڕۆ 28ی 6ی 2022 خوێندكارێكی زانكۆی سۆران هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ئۆفیسی ڕاگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و ماڵی مامۆستایانی زانكۆ.
دەربارەی هۆكاری ڕووداوەكە ڕوونیكردووەتەوە، له ئه‌نجامی پێشینه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی گواستنەوەی به‌ر له دوو ساڵ بووە، ئه‌مڕۆ هه‌مان خوێندكار هه‌ڵیكوتایه‌سه‌ر ئۆفیسی (پڕۆفیسۆر د. كاوان ئیسماعیل– ڕاگری كۆلێژی یاسا) و ماڵی (پ.ی.د. ئیدریس حه‌مه‌خان- مامۆستا له كۆلێژی ئه‌ندازیاری) له ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان شه‌هید ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارگوزارێكی كۆلێژی یاسا بریندارده‌كات.
سەرۆكایەتیی زانكۆی سەڵاحەدین دڵنیاییش دەدات، پڕۆسه‌ی خوێندن به‌ردوام ده‌بێت و گیانی مامۆستایانیان پارێزراوه.
كەمێك لەمەوبەریش ئاسایشی هه‌ولێر ئاشكرایكرد، بكوژی د. كاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حه‌مه‌خان ده‌ستگیركرا و ناوی ئاراس عوسمان-ـە.
خوێندكارەكە هەوڵیداوە لە زانكۆی سۆرانەوە بگواسترێتەوە بۆ زانكۆی سەڵاحەدین و لە ئەنجامی ئەوەدا ناكۆكی دروستبووە و تاوانەكانی ئەنجامداوە.