دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین كوژران

خوێندكارێك تەقەی لە دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین كرد و هەردووكیان كوژران، یەكێك لە كوژراوەكان هاوسەری مامۆستایەكی زانكۆی سۆران-ـە.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە د. كاوان ئیسماعیل ئیبراهیم، ڕاگری كۆلێژی یاسا لە زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر تەقەی لێكرا و برینداركرا. دواتر ئاشكرابوو كە مامۆستایەكی كۆلێژی ئەندازیاریی هەمان زانكۆ كوژراوە.

پەیامنێرمان لە هەولێر ڕایگەیاند، مامۆستایەكی كۆلێژی ئەندازیاریی زانكۆی سەڵاحەدین بە ناوی ئیدریس عیزەت كە مامۆستای بەشی میكانیكی كۆلێژەكە بووە، بە تەقەی خوێندكارێك كوژراوە و ڕاگری كۆلێژی یاسای هەمان زانكۆ پێنج گوللـەی بەركەوتووە و ئێستا لە نەخۆشخانە نەشتەرگەریی بۆ دەكرێت.

وتیشی، پاسەوانێكی پرسگەی ڕاگرایەتیی كۆلێژی یاسا لە كاتی تەقەكردنەكەدا گوللـەی بەركەوتووە و برینداربووە.

تا ئێستا پۆلیسی هەولێر هیچ زانیاری و لێدوانێكی لەبارەی ڕووداوەكەوە بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكرایكرد، تەقەكەرەكە لە زانكۆی سۆران دەخوێنێت و هەوڵیداوە بگواسترێتەوە بۆ زانكۆی سەڵاحەدین لە هەوڵیر، بەڵام لە هەردوو زانكۆكە گرفتی بۆ دروستبووە و كێشەی لەگەڵ ژنە مامۆستایەكی زانكۆی سۆران-دا هەبووە، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر تەقەی لە هاوسەری ئەو مامۆستایە لە ماڵەكەی خۆیدا كردووە و كوشتوویەتی.

سەرچاوەكە وتی، دواتر خوێندكارەكە تەقەی لە د. كاوان ئیسماعیل ئیبراهیم، ڕاگری كۆلێژی یاسا لە زانكۆی سەڵاحەدین كردووە و برینداریكردووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە، پاسەوانێكی پرسگەی ڕاگرایەتیی كۆلێژەكەش برینداربووە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری كارەكانی ئینتەر باسی كڕینی دیبالا و لۆكاكۆی كرد

بابەتی دواتر

ڕاگرەكەی كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share