كەركوك.. ئەو منداڵەی مامی تۆمەتبارە بە ئەشكەنجەدانی گیانیلەدەستدا

مەناع ئیبراهیم، جێگریی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر ئەو منداڵە تەمەن 10 ساڵانەی مامی تۆمەتبارە بە ئەشکەنجەدانی و لە نەخۆشخانەکەی ئێمە چارەسەری بۆ دەکرا گیانیلەدەستدا.

ئاشکراشیکرد، منداڵەکە دوێنێ یەکشەممە گەیەندرایە نەخۆشخانە کە ئاسەواری ئەشکەنجەی بە جەستەوەبوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا.

مەناع ئیبراهیم، وتیشی، “مامی دوای ئەوەی هاتووە بۆ سەردانی لە نەخۆشخانە بە تۆمەتی ئەشکەنجەدانی منداڵەکە دەستگیرکراوە”.

باسیلەوەشکرد، منداڵەکە عەرەبە، باوکی لە زیندانە و دایکی بەجێیهێشتوون، لەلایەن مامیەوە بەخێوکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو هێزێکەوە بەرەنگاری ئەوانە دەبینەوە ژیان لە خەڵک تێکدەدەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە هێزەئەمنییەکانی سلێمانیدا تەکیدیکردەوە، لە سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەسەڵاتی…
زیاتر ببینە

بە بەشداریی كورد، شیعە و سوننە كۆبوونەوەیەكی فراوان لە بەغداد ئەنجامدەدرێت

هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە عێراق چڕتردەبێتەوە، لەگەڵ بەردەوامی ناكۆكییەكاندا بڕیارە بەمنزیكانە كۆبوونەوەیەكی فراوان لەنێوان كورد، شیعە…
Total
0
Share