کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی روو لە بەرزبوونەوە دەکات

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن و بۆ سبەینێش بەردەوامیی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی روو لە بەرزبوونەوە دەکات.

ئاشکراشیکرد، خێرایی با لەسەر خۆ – مامناوەند و لەنێوان ( 10 – 20 )کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەڵام لە بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى دەگاتە سەرووى 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە کەشناسیی هەرێم روونیکردووەتەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت، پلەی گەرمی بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی: لەمپەڕ بۆ هەناردەکردنی مریشک بۆ خوارووی عێراق دروستدەکرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمپەڕ بۆ هەناردەکردنی مریشک بۆ خوارووی عێراق دروستدەکات. نازم…
Total
0
Share