بیلینگهام بۆ ئەوە لەدایکبووە لە مەدرید یاریی بکات

بیلینگهام یاریی لەدواى یاریی ئاستێکی بەرزتر پێشکەش دەکات و کەسی یەکەمە ئێستا بۆ یەکلایی کردنەوەى ئەنجامەکانی ڕیاڵ مەدرید.

جارێکی تر بیلینگهام بەهۆی گۆڵەکەیەوە، ڕیاڵ مەدرید توانی بردنەوە بەدەست بهێنێت.

ئەمە چوارەم یارییە ریال بەهۆی گۆڵی بیلینگهامەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت

تا ئێستا چوار جاریش وەک باشترین یاریزانی یانەى ڕیاڵ مەدرید دیاریی کراوە

بیلینگهام لە یەکەم یاریی دۆستانە گۆڵی بۆ ریاڵ کرد، لەیەکەم یاریی خولی ئیسپانیا گۆڵی بۆ ریاڵ کرد و لەیەکەم یاریی خولی یانە پاڵەوانەکانیش گۆڵی بۆ ریال مەدرید کرد.

ئێستا گۆڵکاری یانەکەیە سەرباری ئەوەى لە هێڵی ناوەراستدا یاریی دەکات

لەخولی ئیسپانیا پێنج گۆڵی کردووە و لە چامپیۆنز لیگیش یەک گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

کونسوڵخانەی بەریتانیا: نیگەرانین لە مانگرتنی گوهدار زێباری لە زینداندا

بابەتی دواتر

لێدوانی ئۆنانا پاش هەڵە کوشندەکەى بەرامبەر بایرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share