ئۆپیک+ لە مانگی ڕابردوودا بەتەواوی پابەندی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بوون

ڕێکخراوی ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات پابەندبوونی تەواویان بە ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی کانونی دووەمدا ڕاگەیاند و بەپێی ئەوەی %99ی ئەو ڕێککەوتنەیان جێبەجێکردووە.

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی لە ئەندامێکی ڕێکخراوی ئۆپیکەوە ڕایگەیاند، “لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک بە ڕێژەی %103 ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتییان جێبەجێکردووە، وڵاتانی هاوپەیمانیشیان بە ڕێژەی %93 ڕێککەوتنەکەیان جێبەجێکردووە”.

دوای بڕیاری وڵاتانی ئۆپیک+ بۆ زیادکردنێکی هاوسەنگ لە بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی کانونی دووەم، ئۆپیک+ بڕیاریاندا بۆ مانگی شوبات و ئازاریش بەردەوامبن لە بەرهەمهێنانی هەمان بڕ نەوت.

لەلایەکی دیکەوە وڵاتی سعودییە کە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە هاوپەیمانێتییەکەدا تاکلایەنە بڕیاری کەمکردنەوەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتیدا لە ڕۆژێکدا لەم ماوەیەدا.

هەروەها عێراق کە یەکێکە لە گەورە بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە دوای سعودیە و ڕوسیا، بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی بە بڕی 3.6 ملیۆن بەرمیل کەمکردەوە لە مانگی کانونی دووەم و بڕیارە لە مانگی شوباتیشدا بەردەوام بێت، بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە لە مانگەکانی پێشووتردا.

هاوپەیمانیی ئۆپیک+ مەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی نرخی نەوتە لە بازاڕەکانی جیهاندا دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت لە مانگەکانی نیوەی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا نرخەکەی شکا و ئاستی پێوانەیی لە دابەزیندا تۆمارکرد.

بابەتی پێشتر

فەرماندە بەهێزەكەی میانمار.. سەركردەی كودەتاكە كێیە؟

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ لەگەڵ یاریزانێکی پلە دوو ڕێککەوتنی کردووە و ئەمڕۆ بۆندەکەی ئاشکرادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share