سەركردە عێراقییەكان بەشداردەبن
كۆبوونەوەیەكی “گرنگ” لە ماڵی مام لە بەغداد ئەنجامدەدرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماڵی مام لە بەغداد میوانداری “كۆبوونەوەیەكی گرنگ” دەكات و تیایدا سەركردەی هێزە عێراقییەكان بەشداردەبن.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا ئێوارەی ئەمڕۆ لە ماڵی مام لە بەغداد بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان میوانداری سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و موسەننا سامەڕائی سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم و ڕەیان كلدانی سەرۆکی بزووتنەوەی بابلیون دەكات.

دواتریش “کۆبوونەوەیەکی گرنگ” بەڕێوەدەچێت، وەك ئەوەی سەرچاوەیەك لە بەغدادەوە بە ئێستا-ی ڕاگەیاند.

كۆبوونەوەكە لەكاتێكدایە هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی چڕتربوونەتەوە دوای ئەوەی چێوەی هەماهەنگی وەك گەورەترین فراكسیۆن هەنگاوەكانی لەو ڕووەوە دەستپێكردووە.

زیاتر لە هەشت مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تێپەڕبووە، تائێستا نەتوانراوە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و دیاریكردن و ڕاسپاردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران یەكلابكرێتەوە.

پێشتر ڕەوتی سەدر، پارتی و بەشێك لە سوننەكان هاوپەیمانییەكیان پێكهێنا و كاریان بۆ پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە دەكرد، بەڵام شكستهێنانی ئەو هەوڵە وایكرد موقتەدا سەدر كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی ڕابگەیەنێت و دەستلەكاركێشانەوە بە پەرلەمانتارەكانی پێشكەش بكات.

بابەتی پێشتر

سلێمان هەڵشۆیی بە كەفالەت ئازادكرا

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی مووچەخۆران ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share