سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەبارەی هێرشەكانی سەر كۆرمۆر لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق و نوێنەری ئەمریكا قسەی كردووە دەشڵێت، پێویستە ئەمریكییەكان و وەبەرهێنەرەكان پابەندیی بنوێنن.
مەسرور بارزانی، لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، “داوا له دۆست و هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان ده‌كه‌م و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش پێویستە لە پەیوەندی و هه‌وڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غداد بەردەوام بن بۆ ئەوەی بەیەکەوە، ڕێگە له هێرشی تیرۆریستی زیاتر بگرین.”
هەروەها داوادەكات، خەڵکی کوردستان ئیرادەیان بەهێز بێت و دەڵێت، “ئەمە هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر ژێرخانی ئێمە و بەشێکە لە هەوڵێکی تێکدەرانە بۆ وەستاندنی ئێمە لە پلانە ستراتیجییەکان و کارنامەی چاکسازیمان، بەڵام دڵنیابن وەک هەمیشە خۆڕاگر دەبین” .
لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەی مەسرور بارزانیدا هاتووە، “وه‌زیرانی كاروباری پێشمه‌رگه و ناوخۆم ڕاسپاردووە هه‌موو ڕێكارێكی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی ژێرخانی گشتی و دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت و گاز، لە چێوەی پلانەکەدا، ڕێککەوتووین لەسەر ناردنی هێزی زیاتر بۆ ناوچەکە، لە ڕۆژانی داهاتووشدا ڕێکاری زیاتر دەگرینەبەر”.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەشڵێت، “شەوی ڕابردووش لەگەڵ بەڕێز برێت مەکگۆرک ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا قسەم کرد، هاوڕێ ئەمریکییەکانمان و هەموو وەبەرهێنەرێک، دەبێت پابەندی بنوێنن، ناتوانین مل بۆ ترس و تۆقاندن بدەین”.
بۆیە جەختلەوەدەكاوە، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، داوا له دۆست و هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان ده‌كات لە ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تی، كە پێویستە لە پەیوەندی و هه‌وڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غداد بەردەوامبن بۆ ئەوەی بەیەکەوە، ڕێگە له هێرشی تیرۆریستی زیاتر بگرن.
هەر لە پەیامەكەدا هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێزانینەوە لە ڕۆڵی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و غاز و سەرجەم ژێرخانی گشتی دەڕوانێت و بەرگریشی لێ دەکات. زۆر بە ڕاشکاوی دەڵێین، هێرشکردنە سەر هەر شوێنێک لە کوردستان، هێرشکردنە بۆ سەر هەموو کوردستان و خەڵکی کوردستان بە گشتی.