دانەغاز كارەكانی فراوانكردنی كێڵگەی كۆرمۆری ڕاگرت

کۆمپانیای دانەغاز لەبارەی هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر ڕایگەیاند، کارکردنیان بۆ فراوانکردنی کۆرمۆر بەردەوامە و تەنها بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە، هێرشەکە هیچ زیانێکی نەبووە و هیچ کەسێکیش بریندار نەبووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمپانیای دانەغاز بڵاویکردووەتەوە، پڕۆژەی فراوانکردنی کۆرمۆر کەی ئێم 250 بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە بەهۆی هێرشەکانی سەر کێڵگەکەوە، ئەوەش بەهۆی توندوتۆڵکردنی لایەنی ئەمنیی کێڵگەی کۆرمۆر.

ڕاگەیەندراوەکە جەختیکردووەتەوە کار و چالاکییەکانیانی بەرهەمهێنانیان بەردەوامە لە کێڵگەی کۆرمۆر، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەر کێڵگەکە نەکەوتووە.

دانەغاز ئاماژەی بەوەکردووە، “هەماهەنگی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هەیە سەبارەت بە هێرشەکانی سەر کۆرمۆر، ڕێکاری پێویستیش بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکان گیراوەتەبەر”.

لەبارەی ڕێکارەکانەوە دانە گاز دەڵێت، “یەکێک لە ڕێکارەکان هێنانی هێزی ئەمنی و سەربازیی زیاترە بۆ پاراستنی کێڵگەکە”.

بابەتی پێشتر

عێراق ڕۆژانە 16 ملیۆن لیتر بەنزین بە 1500 دینار بۆ هەر لیترێك دەكڕێت

بابەتی دواتر

گابریال خیسۆس پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵەوە كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: غاز هەناردە دەكەین

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، “لە ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتوودا غازی سروشتی هەناردەی دەرەوە…
Total
0
Share