ئەو ملیۆنێرەی سامانەکەی لە دژی مردن خستووەتەگەڕ

ملیۆنێرێکی ئەمریکی پێیوایە دەتوانێت بۆ هەمیشەیی بژی و بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی هەوڵەکانی خۆی و سامانەکەی خستووەتەگەڕ.

برایان جۆنسۆن ملیۆنێرێکی ئەمریکییە و لە بواری تەکنەلۆجیادا کاردەکات، لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا بۆ یەک ئامانج هەوڵیداوە ئەویش بەزیندوو مانەوەی هەمیشەییە و بۆ ئەو مەبەستەش چوار ملیۆن دۆلاری لە پەرەپێدانی سیستمێکی تایبەت خەرجکردووە کە بلوپرنتی پێدەوترێت.

سیستمەکە لەلایەن تیمێکی پزیشکییەوە بەڕێوەدەبرێت، کە ئەرکیان جێبەجێکردنی سیستمێکی تەندروستیی توندە بۆ ئەوەی تەمەنی بایلۆجی کەمبکەنەوە.

جۆنسۆن کە خۆی بەکارهێنەری سیستمەکەیە، رۆژانە 111 حەبی تەواوکەری خۆراکی دەخوات، رۆژانە پشکنینی خوێنی بۆ دەکرێت، تەنانەت لە کاتی نووستنیشیدا چاودێری دۆخی تەندروستیی دەکرێت.

ئەو ملیۆنێرە دەڵێت، “رۆژانە نووستن کەمتر لە هەشت کاتژمێر و خواردنی قاشێک کێک جۆرێکە لە جۆرەکانی توندوتیژی”.

هاوکات باوەڕی وایە، دەتوانێت کارێک بکات رێگری لە پیربوون بکات و مردن بکاتە شتێکی بژاردەیی.

لە ئێستادا ئەو ملیۆنێرە تەمەن 46 ساڵانە ئەندامەکانی جەستەی وەک کەسێکی 30 ساڵانە و دڵی وەک هی کەسێکی 37 ساڵان کاردەکات.

 

 

بابەتی پێشتر

ئەمریكا سودانی و رەئیسی پێكەوە كۆكردەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ ئەندامانی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی هەڵدەبژێردرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share