عێراق داهاتی نەوتی مانگی حوزەیرانی ئاشکراکرد کە زیاتر بووە لە 11 ملیار دۆلار

وەزارەتی نەوتی عێراق بە پشتبەستن بەو داتا و ئامارانەی کۆمپانیای سۆمۆ بڵاویکردووەتەوە، داهاتی مانگی حوزەیرانی هەناردەی نەوتی عێراقی بڵاوکردووەتەوە، بەپێی ئامارەکە داهاتی نەوت زیاتر بووە لە 11 ملیار دۆلار.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق، بڕی نەوتی هەناردەکراو لە مانگی حوزەیراندا 101 ملیۆن بەرمیل و 191 هەزار و 236 هەزار بەرمیل بووە، داهاتەکەشی 11 ملیار و 345 ملیۆن و 544 هەزار بەرمیل بووە.

بڕی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەراست و باشووری عێراق 97 ملیۆن و 980 هەزار و 589 بەرمیل بووە، هەروەها نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە دوو ملیۆن و 910 هەزار و 887 بەرمیل بووە.

هەروەها تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت لە مانگی حوزەیراندا 112.209 دۆلار بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەنین کێشەی مووچە چارەسەربکەن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەنین کێشەی مووچە چارەسەربکەن”. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق ناکشێنەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، گفتوگۆکانی عێراق و ئەمریکا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کۆتاییان…
Total
0
Share