یونسێف: زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵی عێراقی پێویستیان بە هاوکاریی مرۆییە

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی یونسێف دوایین ڕاپۆرتی لەبارەی پێداویستییە مرۆییەکان لە عێراق بۆ ساڵی 2022 بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە 1.1 ملیۆن منداڵی عێراقی پێویستییان بە هاوکاریی مرۆییە.

لە ڕاپۆرتەکەی یونسێفدا کە بەناونیشانی “ڕاپۆرتی چوارەم سەبارەت بە دۆخی مرۆیی لە عێراق” بڵاویکردووەتەوە هاتووە، لە سەرتاسەری عێراقدا 2.5 ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاریی مرۆییە، لەو ژمارەیە 1.1یان منداڵن.

بەپێی داتاکانی ڕێکخراوەکە، کورتهێنان لە پاڵپشتییە داراییەکان بۆ بەرنامەی هاریکاریی مرۆیی بەڕێژەی 57%ـە کە دەکاتە نزیکەی 37.7 ملیۆن دۆلار لە کۆی 65.9 ملیۆن دۆلاری داواکراو بۆ هاریکاریی منداڵان و خێزانەکانیان لە عێراق.

ئەو کەرتانەی ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا پشتیپێبەستووە بۆ دەستنیشانکردنی ئامارەکان، خۆراک، چارەسەری تەندروستی، چاودێریکردنی منداڵ و ئاوی خواردنەوە بوون.

لە کۆی ئەو کورتهێنانەی لە بەرنامەی هاریکاریی لە عێراق هەبووە، کورتهێنان لە چاودێریکردنی منداڵ ڕێژەی 67% بووە، هەروەها تەندروستی و خۆراک ڕێژەی 45% بووە.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت، لەسەرتاسەری عێراقدا لە ساڵی ڕابردوودا 4.1 ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاریی مرۆیی هەبووە، لەو ژمارەیەش 1.5 ملیۆنیان منداڵ بوون و پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەبووە بۆ پێداویستییە هەرە سەرەتایی و مرۆییەکان.

بابەتی پێشتر

هەنگوینی ساختەیان فرۆشتووە.. دوو هاوڵاتی لە سلێمانی دەستگیركران

بابەتی دواتر

سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە نووسراوێك داواكارییەكەی وەزارەتی نەوتی عێراقی ڕەتكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share