په‌رله‌مانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و وه‌زیری داراییش ئاماده‌ده‌بێت

بڕیارە ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی له‌باره‌ى نرخى دۆلار کۆببێتەوە.

فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌، ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێری 11:00ی پێشنیوەڕۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ کۆدەبێتەوه‌.

به‌پێی كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌ سێ ته‌وه‌ر پێكهاتووه‌، لە تەوەری یەکەمدا بەشێک لە ئەندامانی نوێی پەرلەمان سوێندنی یاسایی دەخۆن، تەوەری دووەمیش تایبەتە بە دیاریكردنى ئه‌ندامانى لیژنە هەمیشەییەکانی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.

كۆتا ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بە ئامادەبوونی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی تاوتوێی پرسی نرخى دینار لەبەرامبەر دۆلار ده‌كات.

پێشتریش ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بانگهێشتى وه‌زیری دارایی كردبوو، به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو بچێته‌ په‌رله‌مان.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرەخۆشی لە كۆسرەت ڕەسول دەكات

بابەتی دواتر

ئاهەنگێك باڵیۆزی ئێرانی لە لەندەن بە دەركردن دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەدر بۆ لایەنگرانی: بەهەوڵی ئێوە پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان كاردانەوەی ئەرێنی بەدواداهات

موقتەدا سەدر داوادەكات خۆپیشاندانەكان لە پێناو ڕاستكردنەوەی پڕۆسەی سیاسی جدیتربن، ئاشكرایدەكات بە هەوڵی خۆپیشاندەران پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان كاردانەوەی…
Total
0
Share