وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەران: 13 ملیاردێر و 10 هەزار ملیۆنێر لە هەرێمی كوردستاندا هەن

وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئاشكرایدەكات، 13 ملیاردێر و نزیكەی 10 هەزار ملیۆنێر لە هەرێمی كوردستاندا هەن و جەختیشدەكاتەوە بەهۆی دانەمەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان و قەیرانی داراییەوە ڕێژەی بێكاری ڕووی لە هەڵكشان كردووە.

مەلا یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ساڵی 2014ەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە كە دامەزراندن ڕاگیراوە بەردەوام خوێندكاران زانكۆ و پەیمانگەكان تەواودەكەن و دانەمەزرێندراون كە بە تێكرا زیاتر لە 70 هەزار خوێندكار زانكۆیان تەواوكردووە و لەو ژمارەیەش 90%یان هەلی كاریان بۆ نەرەخسێندراوە و جگەلەوەش بەشێكی زۆری كۆمپانیاكان مایەپووچبوون كە ئەوەش هۆكارێكی دیكەیە بۆ زیادبوونی ڕێژەی هەژاری و بێكاری لە هەرێمی كوردستاندا.

ئاشكرایكرد، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 200 سەرمایەدار لە ترسی مایەپووچبوونیان هەرێمی كوردستانیان جێهێشتووە و ڕوویان لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و چەند وڵاتێكی دیكە كردووە كە ئەوەش زیانی گەورەی بە ژێرخانی ئابوریی هەرێمی كوردستان گەیاندووە كە ناو و زانیارییەكانیان لای ئێمە پارێزراون.

وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان باسی لەوەشكرد، “ئێمە لە هەرێمی كوردستان بەردەوام 13 كەس هەن كە وەكو ملیاردێر ئاماژەمان پێكردووە كە تەواوی سەرمایە و كۆمپانیا و موڵك و ماڵیان دەتوانرێت وەكو ملیاردێر بناسێندرێن و نزیكەی 10 هەزار ملیۆنێر لە هەرێمی كوردستاندا هەن هەرچەندە لەو ژمارەیەش ئێستا پێدەچێت دوو هەزاریان سەرمایەكانیان كەمیكردبێت و ئاشكراناكرێت، بەڵام لە هەر سەرمایەدارێك دەپرسین دەڵێت، ئێستا دۆخی دارایی باش نییە”.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

مەزڵوم عەبدی: ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێكی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share