دانا عەبدولكەریم: پڕۆژەی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی كوردستان دەخەینە قۆناغی جێبەجێكردنەوە

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی هێڵی ئاسنین دەخەینە قۆناغی جێبەجێكردنەوە و ئاشكرایدەكات لە كابینەی نۆیەمدا 60 پڕۆژەی بواری ڕێگەوبان جێبەجێكراون.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە كابینەی نۆیەمدا 60 پڕۆژەی بواری ڕێگەوبان جێبەجێكراون كە نزیكەی هەزار و 200 كیلۆمەتر پڕۆژەی بواری ڕێگەوبان بووە و وتیشی،” پڕۆژەی هێڵی ئاسنین دەخەینە قۆناغی جێبەجێكردنەوە و گرێبەستی تایبەتی بۆ ئەنجامدراوە”.
ئاشكرایكرد، زیاتر لە 9 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون تەواودەكرێن و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێن و سندوقی نیشتەجێبوون كارادەكرێتەوە و حكومەت ڕێنمایی نوێ لەو بارەیەوە دەردەكات.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە ڕاشیگەیاند، “پێشنیازكراوە مانگانە 10 ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت بۆ پڕۆژەكانی ڕێگەوبان تەرخانبكرێن“.

بابەتی پێشتر

عێراق دووربینی شەو دروستدەكات

بابەتی دواتر

گرانبەهاترین یانەی تۆپی پێ بەپێی نوێترین داتاکانی "فۆربس"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share