توركیا گوندەكانی دەوروبەری عەفرین بۆردوماندەكات

دیمەنێكی پاش بۆردومانەكان

توركیا چەند گوندێك لە دەوروبەری شاری عەفرین بۆردوماندەكات.

میدیا ناوخۆییەكان بڵاویانكردەوە، هێزەكانی سوپای توركیا و گروپە چەكدارە پشتیوانەكانی بەیانی ئەمڕۆ بە بۆمبهاوێژ گوندەكانی (بینە زیارە، ئقیبە و حەسر سوغاناكە)ی سەر بە ناحیەی شیراوا لە دەوروبەری شاری عفرین بۆردومان كردووە.

نەزانراوە بۆردومانەكان زیانی گیانییان هەبووە یان نا.

سەرەتای ئەم هەفتەیە چەكدارانی دەستەی تەحریری شام (بەرەی نوسڕەی پێشوو) بە هەماهەنگی لەگەڵ بزوتنەوەی (ئەحرار شام) چەند گوندێكیان لە عەفرین كۆنتڕۆڵكرد، ئەو گوندانە پێشتر لەژێر دەستی گروپەكانی نزیك لە توركیادا بوون.

لەوكاتەوە ناوبەناو شەڕ لەنێوان هەردوولا لە عەفرین و ناوچەكانی دەوروبەری هەن.

بابەتی پێشتر

ئەو ژنە بەرازیلییەی هاوسەرگیریی لەگەڵ بووکەڵەیەک کرد منداڵی بوو

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی پاڵپشتیی كاندیدی یەكێتی دەكات<br> پەرلەمانتارێك: سازانی سیاسی لەنێوان چێوە و سوننەكان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی 100 دۆلار بە 151و…
Total
0
Share